تیمی نیشتمانیی لەشجوانیی ئێران لە ئاسیادا بوو بە یەکەم
ئهیلوول 04, 2022 18:33 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی نیشتمانیی لەشجوانیی ئێران لە ٥٥هەمین خولی پاڵەوانێتی ئاسیادا لە بەشی تەمەنی گەورەساڵانی بەشی پیاوان پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ٥٥هەمین خولی پێشبڕکێی لەشجوانیی ئاسیا لە شاری بیشکەکی قرقیزستان کۆتایی پێهات و تیایدا هەڵبژاردەی ئێران ٢١ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ و نازناوی پاڵەوانێتی ئەم پێشبڕکێیەی بە درەوشانەوەی وەرزشوانانی بردەوە.
ههڵبژاردهی ئێران له بهشی پیاوانی گهورهکاندا توانی پاڵهوانێتی بباتهوه، عێراق پلهی دووهم بەدەست ھێنا، ئیماراتیش له پلهی سێیهمدا راوەستا.
سەرپەیڤ