ھەڵکرانی ئاڵای فەلەستین بە بەرزایی دوندی ئێڤێرێستەوە
ئه‌یلوول 13, 2022 15:56 Asia/Tehran
وەرزشوانانی فەلەستینی بەسەر چیای ئێڤێرێست دا سەرکەوتن و ئاڵای فەلەستین شەکاندەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، سێ لاوی فەلەستینیی خەڵکی شاری قودس ئەمڕۆ سێ شەممە ئاڵای فەلەستینیان بەسەر چیای ئێڤێرێست ھەڵکرد.
ئەم سێ لاوە دوای حه‌وت ڕۆژ له چیابڕین لەم کارەدا سه‌رکه‌وتوو بوون و وەک دیارییه‌ک پێشکەشی ته‌واوی گەلی فه‌له‌ستین و شه‌هیدان و بریندارانی فه‌له‌ستینییان کرد.
ئه‌م ده‌ستکه‌وته کاتێک به‌نرختر ده‌بێت که ئەوەمان وەبیر بێتەوە ئەم ھەنگاوە ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێکۆشانی لاوانی وڵاتێکه که له ژێر داگیرکاری و گه‌مارۆدانی ڕژێمی زایونیدایه.