ڕەییسی پیرۆزبایی لە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411451-ڕەییسی_پیرۆزبایی_لە_تیپی_نیشتیمانیی_زۆرانی_ئازادی_ئێران_کرد
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆزبایی له‌ تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران کرد بە بۆنەی دەستخستنی ناسناوی جێگری پاڵەوان له‌ کێبه‌ڕکێیی جیھانیی زۆرانی ئازاددا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2022 09:35 Asia/Tehran
  • ڕەییسی پیرۆزبایی لە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران کرد

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆزبایی له‌ تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران کرد بە بۆنەی دەستخستنی ناسناوی جێگری پاڵەوان له‌ کێبه‌ڕکێیی جیھانیی زۆرانی ئازاددا.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی لە دەستخستنی ناسناوی جێگری پاڵەوانی لە لایەن  تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لە کێبەرکێی جیھانی دا لە میدالیا ھێن و وەرزشوانە نیشتیمانییە چالاکەکان و ڕاھێنەران ماندوویی نەناسیان و ھەروەھا لە تەواوی گەلی ئازیزی ئێران پیرۆز بایی کرد.

تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران بە بردنەوەی دوو میدالیای زێڕ،دوو زیو و دوو برۆنزو مسۆگەر کردنی ١٥٠ خاڵ بووبە جێگری پاڵەوانی ململانێی جیھانیی ساڵی ٢٠٢٢ی سیربستان.

تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران بەردەوام له کێبەرکێ جیھانییەکاندا لەڕیزی ناوازەکان بووەو له ساڵانی 1961 له یۆکۆهاما، 1965 له مانچستەر، 1998 له تاران، 2002 له تاران و 2013 له هەنگاریا 5 جار له سەر سەکۆی پاڵەوانەتیی جیهاندا وه ستاوه . حەوت جار لە ساڵانی 1971 و 1973 و 1995 و 2006 و 2011 و 2014 و 2015 نازسناوی جێگری پاڵەوانی لە ئاستی جیهانی دا بەدەست هێناوە و چواردە جاریش لە پلەی سێیەم دا ڕاوەستاوە.

ھەتا ئێستا ٦١ میدالیای زێڕ و ٦٥ میدالیای زیو و ٤٨ برۆنز لەلایەن زۆرانبازانی ئازادی ئێرانەوە لە کێبەرکێکانی جیهاندا مسۆگەر کراوە.