سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر ئۆرۆگوای
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411597-سەرکەوتنی_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئێران_بەرامبەر_ئۆرۆگوای
یاری ئامادەکاریی نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و ئۆرۆگوای بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2022 03:49 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر ئۆرۆگوای

یاری ئامادەکاریی نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و ئۆرۆگوای بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئێران پرێس، هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و ئۆرۆگوای لە یارییەکی ئامادەکاریدا لە یاریگای ئێن ڤی ئارێنا لە شاری سانت پۆڵتێنی نەمسا کۆبوونەتەوە، کە کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارەی دوێنێ (هەینی) دەستی پێکرد بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ مۆندیال لە قەتەر.

تاکە گۆڵی ئەم یارییە لە خولەکی ٧٩دا لەلایەن مێهدی تارێمیەوە تۆمارکرا. نێوبژیکاری ئەم یارییە "واڵتەر ئاڵتمان" بوو بە یارمەتی "ئەندریا شتایدینگەر" و "مارکوس گۆتچی".

ئه‌م دۆڕانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئێران یه‌که‌م دۆڕانی ئۆرۆگوای بوو له‌ سه‌رپه‌رشتی دیێگۆ ئه‌لۆنسۆ.

دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ ، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ دووه‌مین یاری ئاماده‌کاریدا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر سه‌نیگال یاری ده‌کات. مۆندیاڵی تۆپی پێ لە 29ی ئەم مانگە تا 27ی کانوونی دووەم (20ی تشرینی دووەم تا 18ی کانوونی دووەم) لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.