بەرشەلۆنە و لیڤێرپول لە هەوڵدان بۆ ئاڵ و گۆڕکردنی یاریزان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411687-بەرشەلۆنە_و_لیڤێرپول_لە_هەوڵدان_بۆ_ئاڵ_و_گۆڕکردنی_یاریزان
بەرشەلۆنەو لیڤێرپوڵ خەریکی بەستێن خۆشکردنن بۆ ئاڵووێڕی یاریزان لە ژانڤییەی دووهەزار و بیست و سێ دا کە بە پێی راگەیاندنی میدیاکان، بۆ هەردوو تیپەکە جێی خۆشحاڵییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 08:33 Asia/Tehran
  • بەرشەلۆنە و لیڤێرپول لە هەوڵدان بۆ ئاڵ و گۆڕکردنی یاریزان

بەرشەلۆنەو لیڤێرپوڵ خەریکی بەستێن خۆشکردنن بۆ ئاڵووێڕی یاریزان لە ژانڤییەی دووهەزار و بیست و سێ دا کە بە پێی راگەیاندنی میدیاکان، بۆ هەردوو تیپەکە جێی خۆشحاڵییە.

«ڕۆبێرتۆ فیرمینیو» یاریزانی هێرشبەری لیڤێرپوڵ و «مێمفیس دێپای» یاریزانی هۆڵندایی کە لە پۆستی هێرشبەریدا بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکا و گرێبەستی هەر دووکیان لەگەڵ یانەکانیان لە ڕۆژی سێیەمی ژوئەنی دووهەزار و بیست و سێ کۆتایی دێت.

وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، ھەردووک یانەی «لیڤێرپوڵ» و «بەرشەلۆنە» دەتوانن لەگەڵ هەر دوو یاریزانەکە بە پێی گرێبەستێکی یەکسان لە پاش ئەم گرێبەستەی ئێستایان کە مانگی ژوئەن کۆتایی پێ دێت، بگەنە تەبایی و لە ئاکامدا پرۆسەی ئاڵووێر کردنیان دەست پێ بکەن.