ڕەییسی پیرۆزبایی بەپاڵەوان بوونی تیمی زۆرانبازی فەرەنگیی ئۆمێدی ئێران کرد
سهرۆک کۆماری ئێران له پهیامێکدا بە پاڵەوان بوونی ههڵبژاردهی زۆرانی فەرەنگیی ئومێدی ئێرانی لە پێشبڕکێی جیهانیی ئیسپانیا له تێکڕای جەماوەری بهشهرهفی ئێران پیرۆز کرد.
کێبەرکێی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانێتیی خوار ٢٣ ساڵ کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە ئیسپانیا دەستی پێکرد، ئێوارەی چوارشەممە بە بەرپاکرانی دوا کێبەرکێ و ڕیزبەندیی ٥ کێشی دووھەم کۆتایی هات.
تیمی زۆرانی فەرەنگیی خوار ٢٣ ساڵی ئێران بە سێ میدالیای زێڕی «پۆیا دادمەرز» لە ٥٥ کیلۆگرام، «ئیمان محەمەدی» لە ٦٣ کیلۆگرام و «سەیید دانیال سوهرابی» لە ٦٧ کیلۆگرام و سێ میدالیای برۆنزی «ئەمیر عەبدی» لە ٧٢ کیلۆگرام، «عەلی ئەکبەر یوسفی» لە ١٣٠ کیلۆگرام و «عەلی عابدی دەرزی» لە ٩٧ کیلۆگرامدا پلەی یەکەمی لەم پێشبڕکێیەدا مسۆگەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەییسی»، لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئومێدی ئێران لە کێبەرکێی پاڵەوانێتیی جیهانیی ئیسپانیا، پیرۆزبایی کردو نووسی: سەرکەوتنی هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگیی ئومێد، خۆشی و شانازیی بۆ هەموو ئێرانییەکان هێنا.
ڕەییسی وتیشی: ئەم پاڵەوانێتییە کە بە هەوڵی بەهرەمەندانی لاوی ئێران لە وەرزشی سەربەرزی زۆرانبازیدا بەدەست هێنرا، توانا و ئیرادەی لاوانی خۆشەویستمانی نیشان دا.
سەیید ئیبراهیم ڕەییسی لە درێژەدا پێزانین و دڵسۆزیی خۆی بۆ وەرزشوانان، ڕاهێنەران و ستافی تیپی زۆرانی فەرەنگیی ئومێدی ئێران دەربڕی.