ڕۆناڵدۆ لە مەشقەکانی «مانچستەر یونایتێد» دوورخرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412237-ڕۆناڵدۆ_لە_مەشقەکانی_مانچستەر_یونایتێد_دوورخرایەوە
ئه‌ستێره‌ی «مانچێسته‌ر یونایتد» بۆی نییه‌ بەشداریی پرۆڤەو راهێنانه‌کان بکات ھەتا ئاگادار دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 11:25 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ لە مەشقەکانی «مانچستەر یونایتێد» دوورخرایەوە

ئه‌ستێره‌ی «مانچێسته‌ر یونایتد» بۆی نییه‌ بەشداریی پرۆڤەو راهێنانه‌کان بکات ھەتا ئاگادار دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد بە دەسەڵاتەوە بەربەستی تۆتنهامی تێپەڕاند بۆ مسۆگەر کردنی سەرکەوتنێکی بەنرخ.

لەم یارییەدا «رۆناڵدۆ» چانسی یاریکردنی لە یاریگادا بەرنەکەوت و بۆ دووەم جار لەم وەرزەدا پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە یاریگاکەی بەجێهێشت. «کریستیانۆ» ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شی نه‌کرد له‌گه‌ڵ یاریزانه‌کانی دیکه‌ له‌ ژووری جلگۆڕین بۆ ئه‌م سەرکەوتنە گرنگه‌ خۆشحاڵی دەرببڕێت و به‌خێرایی «ئۆڵد ترافۆرد»ی به‌جێهێشت و گەڕایەوە بۆ ماڵ.

ئەم بابەتە توڕە بوونی «تێن هاگ»ی  ڕاهێنەری مانچستەر یونایتدی لێ کەوتەوەو بەپێی زانیارییەکان ئەم یاریزانە ھەتا ئاگادار کردنەوەی دووبارە مافی بەشداری کردن لە پرۆڤەکانی تیپەکەی نییە.

«یانەى مانچستەریونایتد» رایگەیاندووە، ناوی «رۆناڵدۆ» لە لیستى یاریزانانى تیپەکەدا لە یارییەکەى بەرامبەر «چێڵسی» سڕدراوەتەوەو هەندێک میدیاش وایان بڵاو کردووەتەوە کە، کریستیانۆ مافی ئەوەی نابێت تا ٤ رۆژ بەشداریی پرۆڤەو راهێنانە سەرەکییەکانی تیپەکەی بکات.

رۆناڵدۆ پێشتریش بەر لە تەواوبوونی یارییەکە یاریگای بەجێهێشتووە کە دوای ئەوە «تێن هاگ» رایگەیاند بوو کە، رۆناڵدۆ دەبێ رێز لە تیپەکەی بگرێت.