کچانی تۆپی پێی ئێران لە کەفا بوون جێگری پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412346-کچانی_تۆپی_پێی_ئێران_لە_کەفا_بوون_جێگری_پاڵەوان
هەڵبژاردەی کچانی ئێران پلەی دووھەمی پاڵەوانێتیی ئاسیای ناوه ڕاستی بەدەست ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 06:49 Asia/Tehran
  • کچانی تۆپی پێی ئێران لە کەفا بوون جێگری پاڵەوان

هەڵبژاردەی کچانی ئێران پلەی دووھەمی پاڵەوانێتیی ئاسیای ناوه ڕاستی بەدەست ھێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە دووھەم یاریی خۆی دا لە پاڵەوانێتیی کافا کە بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیای ناوەڕاست ناسراوە، بەرامبەر تاجیکستانی  میوانداری یاریی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ئێران گۆڵێکی «تانیا جەهانشاهی» شکستی بە ڕکابەرەکەی هێنا.

ئەم پاڵەوانێتییە لە نێوان هەر سێ وڵاتی ئۆزبەکستان و ئێران و تاجیکستان بەڕێوەچوو کە بەڕیز پلەی یەکەم تا سێیەمیان بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ئێران لە یەکەم یاریدا بەرامبەر ئۆزبەکستان بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی پێ ھێنا.

لە کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا بە ڕاگەیاندنی بەرپرسانی پاڵەوانێتی کافا «سامانە قەمەری» وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە هەڵبژێردرا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیای ناوەڕاست (کافا) یەکێتییەکە لە فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ٦ وڵاتی (ئێران، قرقیزستان، ئەفغانستان، تورکمەنستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان) لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست پێک ھاتووەو لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە.