کاتی پێشکتەشکردنی پێڵاوی ئاڵتوونی بە لواندرۆڤسکی دیاری کرا
رۆبێرت لواندرۆڤسکی کە لە وەرزی رابردوودا باشترین گۆڵکاری تۆپی پێی ئوروپا بوو چوارشەمەی داهاتوو خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی پێ دەدرێ.
بە گوێرەی راپۆری رادیۆ تەلەڤیزیۆن رۆبێرت لواندۆفسکی وەرزی رابردوو بە تۆمارکردنی ٣٥ گۆڵ بۆ بایرن مونیخ بە باشترین گۆڵکاری تۆپی پێی ئوروپا ناسرا. کیلیان ئەمبایە و کەریم بێنزێما بە ٢٨ و ٢٧ گۆڵ لە دوای وین. لواندۆڤسکی لە وەرزی ٢٠٢٠ ٢٠٢١ هەروەها بە تۆمارکردنی ٤١ گۆڵ بۆ بایرن توانی پێڵاوی ئاڵتوونی بباتەوە. لە رێورەسمێکدا کە بڵاڤۆکی مارکا بەرێوەی دەبا بەرەوبەران و یاریزانانی یانەی بارسەلۆنا و هەوەها چەن نوێنەرێک لە یانەی بایرن مونیخ ئامادە دەبن، لە لایەن بارسەلۆناوە بەرلەوە لیۆنل مێسی و لوئیس سوارێس پێڵاوی ئاڵتونیان بردبۆوە. لواندۆڤسکی کە هاوینی ئەمساڵ بایرنی بەجێهێشت و چووە بارسا هەر لە لوتکەدا مایەوە و تا ئەمرۆ لە ١٢ یاری لیگی ئیسپانیا ١٣ گۆلی تۆمار کردووە. ناوبراو لە لیگی پاڵەوانانیش ٥ گۆڵی بۆ بارسا لێ دا تا لە ١٧ یاری فەرمی بۆ ئەو یانەیە ١٨ گۆڵ تۆمار بکات .