کانونی یه‌که‌م 21, 2022 17:33 Asia/Tehran
  • «نەوید محەممەد زادە» ئەکتەری کوردی ئێرانی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆراسیای بردەوە

ئەکتەرە کوردەکەی ئێران بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی «شەو، ناوەوە، دیوار» خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی فیلمی ئوراسیای لە کازاخستان بردەوە.

شازەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئۆراسیا لە 12 ھەتا 18ی دیسامبەر لەشاری ئاڵماتیی کازاخستان بەڕێوەبراو فیلمی «شەو، ناوەوە، دیوار» لە نووسینی «وەحید جەلیلوند» لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ئەم ڕووداوە سینەماییە نمایشکرا و لە کۆتاییدا «نەوید محەممەدزادە» ئەکتەری کوردی ئێرانی بۆ ڕۆڵگێڕانی لەم فیلمەدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،فیلمی «شەو، ناوەوە، دیوار» یەکەمین نمایشی جیهانیی خۆی لە ٧٩ەمین فێستیڤاڵی فیلم لە بەشی پێشبڕکێدا ئەنجامداو بۆ چەندین فێستیڤاڵ لەوانە تۆرێنتۆ، کەنەدا، هامبۆرگ، ئەڵمانیا، فێستیڤاڵی بوسان، کۆریای باشوورو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «چێنا» لە هیندستان بانگهێشت کراوە.

هەروەها ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە فێستیڤاڵی فیلمی "چێنا" لە هیندستان فیلمی «لامینۆر» لە دەرهێنانی داریوش مێهرجوئی نمایش کرا.

فێستیڤاڵی «چێنا»ی هیندستان دووەم دەرکەوتنی جیهانیی فیلمی «لامینۆر»ە لە دوای فێستیڤاڵی شاری «گۆئا»، کە تێیدا «لامینۆر» بیست و حەوتەمین فیلمی درێژی داریوش مێهرجوئی، بەرهەمهێنانی ڕەزا دۆڕمیشیان نمایش کرا.

بیستەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «چێنا»ی هیندستان کە لە ١٥دیسامبەر دەستی پێکرد، لە ٢٢ی دیسامبەردا کۆتایی دێت.

سەرپەیڤ