کورتە فیلمێکی ئێرانی بوو بە باشترین فیلمی فستیڤاڵی دیاربەکر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414105-کورتە_فیلمێکی_ئێرانی_بوو_بە_باشترین_فیلمی_فستیڤاڵی_دیاربەکر
فیلمی ئێرانیی «باخچەی ئاژەڵان» بوو باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیاربەکری تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2023 13:46 Asia/Tehran
  • کورتە فیلمێکی ئێرانی بوو بە باشترین فیلمی فستیڤاڵی دیاربەکر

فیلمی ئێرانیی «باخچەی ئاژەڵان» بوو باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیاربەکری تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، فیلمی ئێرانیی «باخچەی ئاژەڵان» لە نووسین و دەرھێنانی «نەفیسە زارع» لە درێژەی ئامادە بوونە نێونەتەوەییەکانی دا ڕێی لە دووھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی دیاربەکری تورکیا کەوت و بەشداریی پێشبڕکێی ئەم کۆڕەجێژنەی کرد.

ئەم کورتە فیلمە لە دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی دیاربەکر لە تورکیا، لەگەڵ کورتە فیلمێکی دیکە، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لەم پێشبڕکێیەدا کە لە مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو،بردەوە.

لە پوختەی چیرۆکی «باخچەی ئاژەڵان»دا هاتووە: لە نێو ئاژەڵانی باخچەی ئاژەڵان دا، ڕەعنا بەدوای ئاسکێکدا دەگەڕێت کە لە خەودا بینیویەتی، دایکیشی بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت ھەتا هەواڵێکی گرینگی بۆ بگێڕێتەوە.