کانونی دوھەم 14, 2023 21:47 Asia/Tehran
  • بەشداریی ١٧ وڵات لە  کێبەرکێی کەبەدیی پاڵەوانێتیی لاوانی جیهان لە شاری ورمێ

سەرۆکی فیدراسیۆنی کەبەدیی ئێران بەشداریی ١٧ وڵاتی لە کێبەرکێی پاڵەوانێتیی لاوانی جیهان لە شاری ورمێ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «عەباس ئەبرەسجی» سەرۆکی فیدراسیۆنی کەبەدیی ئێران، ڕایگەیاند: ١٧ وڵات بەشداری دووهەمین خولی کێبەرکێی جیهانیی لاوان دەکەن کە بە میوانداریی شاری ورمێ بەڕێوەدەچێت، کە ھەڵبەت ئەگەری زیاد بوونی ئەم ژمارەیەش بۆ ٢٠ تیم لە ئارادایە.

«ئەبرەسجی» وتیشی، ئەم کێبەرکێیانە لە کۆتایی مانگی فڤریە بەڕێوەدەچن و نزیکەی ٤٠٠ میوان بەشداریی تیادا دەکەن.

شیاوی ئاماژەیە، خولی یەکەمی پاڵەوانێتیی جیهانی لاوان لە ساڵی ٢٠١٩ بە بەشداریی ١٤ تیپ لە دوورگەی کیش بەڕێوەبراو هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئێران بەوپەڕی ھێزەوە پاڵەوانیەتییەکەی بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ