شوبات 04, 2023 18:02 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ٢١ تیپی نیشتمانیی  بالەی ئاسیا بۆ ئامادە بوون لە تاران

پتا ئێستا بیست و یەک تیپی بیانی بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتیی بالەی پیاوانی ئاسیا کە لە تاران میوانداری دەکرێت، ئامادە بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا، کیشوەری ئاسیا هەشت ڕووداوی گرنگی وەرزشی بالە بەخۆیەوە دەبینێ، ١١٩ تیپ لە ٢٨ وڵاتی ئەم کیشوەرەوە  ئامادەیی خۆیانیان بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکان ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی بالە، پاڵەوانێتی بالەی پیاوان و ئافرەتانی ئاسیا، کێبەرکێی پاڵەوانێتیی یانەکانی پیاوان و ئافرەتانی ئاسیا، کێیەرکێی پاڵەوانێتی کچان و کوڕانی ژێر ١٦ ساڵی ئاسیاو پاڵەوانێتیی چالێنجەر کاپی پیاوان و ئافرەتانی ئاسیا هەشت ڕووداون کە لەم ماوەیەدا بەرپا دەکرێن.

زیاترین ناونووسی کردنی وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پیاوانی ئاسیا، ھەر لەو بەشەدایە کە بە میوانداریی تاران بەڕێوەدەچێت و ٢١ تیپ بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەدا ئامادە بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

ئوسترالیا، ئەفغانستان، بەنگلادیش، بەحرەین، چین، هۆنگ کۆنگ، ئەندۆنێزیا، هیندستان، ئێران، عێراق، ژاپۆن، کازاخستان، کۆریای باشوور، مەنگۆلیا، پاکستان، فلیپین، قەتەر، تایلەند، تایوان، ئۆزبەکستان و سریلانکا بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی پاڵەوانێتیی پیاوانی ئاسیا ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

پاڵەوانێتییەکە لە تاران لە ١٨ی ئاگۆست ھەتا ٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت. کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ پێنجەمین جار میوانداریی پاڵەوانێتی بالەی پیاوانی ئاسیا دەکات.

سەرپەیڤ