مۆسیقای ئێرانی؛ کاریگەرترین ڕێگاکانی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری لە جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415259-مۆسیقای_ئێرانی_کاریگەرترین_ڕێگاکانی_دیپلۆماسیی_ڕۆشنبیری_لە_جیهاندا
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران، مۆسیقای ئێرانی بە یەکێک لە ڕێگا کاریگەرەکانی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2023 15:19 Asia/Tehran
  • مۆسیقای ئێرانی؛ کاریگەرترین ڕێگاکانی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری لە جیهاندا

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران، مۆسیقای ئێرانی بە یەکێک لە ڕێگا کاریگەرەکانی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا زانی.

ئەمڕۆ (هەینی) سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «محەممەد مەهدی ئیسماعیلی» وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران لە سەروبەندی دەسپێکی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر لە پەیامێکدا نووسی: مۆسیقای ئێران پاشخانێکی دەوڵەمەند و خاوەنی پێناسەو ڕەسەنایەتی و بەرهەمێکی بەنرخ و ھەرماوی ھەیە بە کۆمەڵێک خوڵقێنەری ناودارەوە کە توانا جیاواز و هەمەچەشنەکەی بەردەوام لەو ڕێگا ھەرە باش و کاریگەرانەی دیپلۆماسیی ڕۆشنبیری لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بووە.

خەڵاتی گۆرانی، خەڵاتی مۆسیقا و میدیا، بەشی ستران و کۆڕبەندی توێژینەوە لە بەرنامەکانی ئەم قۆناغەی فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجرە.