سەردانی بەڕێوەبەرانی هونەریی سوریا بۆ مۆزەخانەی بەرگریی پیرۆز
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415353-سەردانی_بەڕێوەبەرانی_هونەریی_سوریا_بۆ_مۆزەخانەی_بەرگریی_پیرۆز
دەستەیەک لە بەڕێوەبەرانی هونەریی سوریا بە مەبەستی ناسیاری پەیداکردن لەگەڵ توانا هونەرییەکانی ئێران سەردانی مۆزەخانەی بەرگریی پیرۆزیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2023 11:53 Asia/Tehran
  • سەردانی بەڕێوەبەرانی هونەریی سوریا بۆ مۆزەخانەی بەرگریی پیرۆز

دەستەیەک لە بەڕێوەبەرانی هونەریی سوریا بە مەبەستی ناسیاری پەیداکردن لەگەڵ توانا هونەرییەکانی ئێران سەردانی مۆزەخانەی بەرگریی پیرۆزیان کرد.

دەستەیەک لە بەڕێوەبەرانی هونەریی سوریا کە بە پێی بانگێشتنی «حەوزەی ھونەری» و بە مەبەستی ناسیاری پەیداکردن لەگەڵ توانایی و دەستکەوتە هونەرییەکانی ئێران سەردانی ئێرانیان کردووە، مۆزەخانەی بەرگریی پیرۆزیان بەسەر کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، لە ڕەوتی ئەم سەردانەدا، «ئەحمەد تەرەفی»، نوێنەری «حەوزەی هونەری»ی شۆڕشی ئیسلامی لە سووریا، وتی: بەڕێوەبەرانی هونەریی سووریا بە نیازن لەم گەشتە چەند ڕۆژەیەی خۆیاندا لەگەڵ تواناکانی «حەوزەی هونەری»ی شۆڕشی ئیسلامی  دا ئاشنا ببن و بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی کولتووری و هونەریی نێوان هەردوو وڵات هەوڵ بدەن.

لەم سەردانانەدا میوانانی سووری بریتین لە «خەلەف ئەلمفتاح»، بەڕێوەبەری پەیمانگای نێودەوڵەتیی قودس، «قەسام غانم»، سەرۆکی یەکێتی هونەرە بینراوەکانی سوریا، «عەبدولمەعتی» سەرۆکی یەکێتی هونەرە بینراوەکانی فەلەستین لە سوریاو «ڕیم قەبتان» سەرۆکی ناوەندی خەتیی عەرەبی لە سوریا.