شوبات 24, 2023 22:30 Asia/Tehran
  • یەکەمین یادمانی شەهیدانی میدیای خۆڕاگری بەڕێوەدەچێت

یەکەمین یادمانی شەهیدانی میدیای خۆڕاگری لە ژێر ناوی « ڕیوایەتکارانی خۆڕاگری» لە تاران بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی هەینی؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، یەکەمین یادمانی شەهیدانی میدیای خۆڕاگری لە ژێر ناوی «ڕیوایەتکارانی خۆڕاگری» بە ئامادەبوونی وەزیران و سەرۆکانی دامەزراوەی شەهیدانی ئێران، لوبنان، فەلەستین، سوریا، یەمەن، عێراق و ئەفغانستان بەڕێوە دەچێت.

لە یادمانی «ڕیوایەتکارانی خۆڕاگری» جگە لە وەزیرو سەرۆکانی دامەزراوەی شەهیدانی وڵاتانی دەڤەری خۆڕاگری، ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی و بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عێراق، لوبنان، سوریا، یەمەن، فەلەستین و ئەفغانستانیش بەشداریی تیادا دەکەن.

ئەم کۆڕبەندە بە ئامادەبوونی ١٤٠ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی وڵاتانی دەڤەری خۆڕاگری و ٢٠٠ بنەماڵەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئێرانی ئیسلامی بە ئامانجی یادکردنەوەی پێگەی شەهیدانی ڕاگەیاندن لە ھۆڵی کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ