مسی بوو بە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٢
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415595-مسی_بوو_بە_باشترین_یاریزانی_ساڵی_٢٠٢٢
ڕێ و ڕەسمی "دێ بێست" شەوی رابردوو بەڕێوە چوو و لیونێل مێسی، واوەئەستێرەی ئارژانتینی وەکوو باشترین یاریزانی ساڵی 2022 فوتباڵ هەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2023 06:26 Asia/Tehran
  • مسی بوو بە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٢

ڕێ و ڕەسمی "دێ بێست" شەوی رابردوو بەڕێوە چوو و لیونێل مێسی، واوەئەستێرەی ئارژانتینی وەکوو باشترین یاریزانی ساڵی 2022 فوتباڵ هەڵبژێردرا.

خەڵاتی  "دێ بێست" بە دەنگی کاپیتانەکانی تیمەکان و کاپیتانەکانی تیمە هەڵبژاردەکانی وڵاتانی جیهان و هەواڵنێرانی پسپۆڕ و سەتی پەنجایش بە دەنگی هۆگرانی ناو تۆمارکراو لە ڕێگای ماڵپەڕی فیفاوە هەڵدەبژێردرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیران پرێس؛ "لیونێل مێسی" وەکوو باشترین یاریزانی ساڵی فیفا هەڵبژێردرا.

"ئەلێکسیا پۆتلاس" ئەستێرەی سپانیایی تیمی ژنانی "بارسێلۆنا"ـیش وەکوو باشترین یاریزانی ژنی ساڵی فیفا هەڵبژێردرا.