نمایشکرانی 2 فیلمی ئێرانیی لە فستیڤاڵی سوید
دوو فیلمی سینەمای ئێران بە ناوەکانی(لە نێوان رەوەزەکان) و کورتە فیلمی (یەک شاخ) لە فیتسڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بافی سوید نمایش دەکرێن.
فیلمی "لە نێوان رەوەزەکان" به دەرهێنانی "موختار عەبدوڵڵاهی" پێشتر لە فستیڤاڵی منداڵان و تازەلاوانی ئیسفەهان خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەری بۆ دەرهێنان و پەپوولەی زێڕینی باشترین ئەکتەری منداڵی وەرگرتووە و نمایشکرانی لە کۆڕە جەژنی بافی سوید، دوهەمین ئامادەبوونی نێودەوڵەتیی ئەم فیلمەیە.
هەروەها کورتە فیلمی یەک شاخ لە دەرهێنانی محەمەد کەمال عەلەوی لە بەشی پانۆرامای کورتە فیلمەکانی فستیڤاڵی لافی سوید نمایش دەکرێت. ئەم فیلمە بەر لەوەش بۆ فستیڤاڵی سالێنتۆی ئیتالیا بانگێشت کرابوو.
چلەمین خولی فێستیڤاڵی باف لە ١١ تا ١٦ی مانگی مارس بەڕێوەدەچێت.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، کورتە فیلمی ئێرانی "خەون" لە نووسین و دەرهێنانی "محەمەدڕەزا محەمەدی" لە فێستیڤاڵی فیلمی مافی مرۆڤی ئیسپانیا لە درێژەی دەرکەوتنی نێودەوڵەتیدا نمایش دەکرێت.