ئادار 16, 2023 20:49 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تۆپی پێی کەناراویی ئاسیای دووهەزارو بیست و سێ، سەرکەوتنی پڕگۆڵی ئێران لە هەنگاوی دەسپێک

تیمی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراویی ئێران لەیەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی لەمیانەی ململانێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بەئاکامی چواردە بە پێنج لە مالزیای بردەوە.

کێبەرکێیی پاڵەوانەتیی تۆپی پێی کەناراویی دووهەزارو بیست و سێ لەمڕۆ پێنج شەممەوە لە پاتای تایلەند دەستی پێکردو تێیدا تیمی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراویی ئێران بەرامبەربە مالیزیا بەئاکامی چواردە بە پێنج بردیەوە تاکوو یاریزانانی ئێرانیی کەناراوەکان یەکەم هەنگاویان هێزمەندانە هەڵگرتبێ.

تیمی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراویی ئێران لەمیانەی دوهەم ڕوبەرووبوونەوەی بەئاراستەی یاریە ئاسیایەکان بڕیارە ڕۆژی شەممە بچێتە مەیدان بەرامبەر ئوزبەکستان.

سێ تیمی یەکەمی ئەو ململانێیانە وەک نوێنەرانی ئاسیا لە مۆندیالی دووهەزارو بیست و سێی ئیمارات دا بەشدار دەبن.

سەرپەیڤ