تیمی نیشتمانیی زۆرانی ئازاد پلەی سێیەمی لە ئاسیا بەدەست هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i416931-تیمی_نیشتمانیی_زۆرانی_ئازاد_پلەی_سێیەمی_لە_ئاسیا_بەدەست_هێنا
تیمی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران بە بردنەوەی میدالیایەکی زێڕ، زیوێک و ٣ برۆنز و ١٢٤ خاڵی تیمی، پلەی سێیەمی لە ئاسیا بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2023 04:18 Asia/Tehran
  • تیمی نیشتمانیی زۆرانی ئازاد پلەی سێیەمی لە ئاسیا بەدەست هێنا

تیمی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران بە بردنەوەی میدالیایەکی زێڕ، زیوێک و ٣ برۆنز و ١٢٤ خاڵی تیمی، پلەی سێیەمی لە ئاسیا بەدەست هێنا.

سی و شەشەمین پێشبڕکێی زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتیی ئاسیا لە ١٣ و ١٤ی ئاپریل لە شاری ئاستانە لە کازاخستان بەڕێوەچوو.

کازاخستان و ژاپۆن بە ڕیز بوونە پاڵەوان و جێگری پاڵەوان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی سی و شەشەمین خولی کێبڕکێی زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتیی ئاسیا، هەڵبژاردەی ئێران بە ھۆی «ڕەحمان عەموزادە»لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام میدالیای زێڕ، «عەلیرەزا کەریمی» لە کێشی ٨٦ کیلۆ میدالیای زیوو، «یاسین ڕەزایی» لە کێشی ٦١ کیلۆگرام و «"ئەمیر حسێن کاووسی"» لە کێشی ٧٩ کیلۆگرام و «موجتەبا گلیج» لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام  میدالیای برۆنزیان بەدەستهێنا.

لە ڕیزبەندیی تیمەکاندا ئێران بە کۆکردنەوەی ١٢٤ خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و تیمەکانی کازاخستان بە کۆکردنەوەی ١٧٩ خاڵ و ژاپۆن بە کۆکردنەوەی ١٢٩ خاڵ پلەی یەکەم و دووەمیان مسۆگەر کردووە.