ڕۆژیادی "فەریدودین عەتار نەیشابووری" شاعیر و عاریفی بەناوبانگی ئێرانی
لە ساڵنامەی فەرمیی ئێراندا ٢٥ی خاکەلێوەی هەموو ساڵێک ڕۆژی یادی "فەریدودین عەتار نەیشابووری" شاعیر و عاریفی بەناوبانگی ئێرانییە کە لە سەدەی حەوتەمی کۆچیدا ژیاوە.
«عەتار نەیشابووری» پلەیەکی باڵای لە شیعری فارسی و غەزەڵ بێژی دا هەیە و ھزرە عیرفانییەکانی لە داڕشتنی عیرفانی ئیسلامی-ئێرانیدا پێگەیەکی تایبەتی هەیە.
زمان و ئەدەبیاتی فارسی بە پشتبەستن بە بیری مرۆڤە گەورەکانی وەک عەتار، توانیویەتی بچێتە ناو دڵ و زەین و بیری و ھزری بیرمەندان و شاعیرانی گەورەی جیهان و ئەدەبیاتی جیهان لە سەرچاوە زوڵاڵەکانی پاڕاو بکات.
کتێبی «مەنتیقولتەیر»ی عەتار، یەکێک لە بەرهەمە عیرفانییە هەرە بەرچاوەکانی ئەدەبی جیهانییە و ڕەنگە دوای مەسنەویی مەولەوی هیچ بەرهەمێکی دیکە لە ئەدەبیاتی شیعرە عیرفانییەکانی جیهانی ئیسلامیدا نەتوانێت هاوتای ئەم بەرھەمە بێت .
عەتار لە ئەدەبیاتی عیرفانیدا چ لە ڕووی فۆرم و هەم لە مانادا چەندین داهێنانی کردووە، کە بە گەڕان بەنێو بەرهەمەکانیدا ئاشکرا دەبن.
نوسیبەت نامە، موختارنامە، دیوانی ھەڵبەستەکان، تەزکەزەتولئەولیاو ئیلاهی نامە بەرهەمەکانی تری عەتارن.
«ڤیکتۆر هوگۆ»، نووسەری بەناوبانگی فەرەنسی، لە دانانی « ئەفسانەکانی سەدە»ی خۆی دا زیرەکانە یارمەتیی لە عەتار و «مەنتقولتەیر»ـەکەی وەرگرتووە.
لە بەرھەمەکانی «لوئی ئاراگۆن» کە هاوکات یەکێکە لە پێشەنگ و دامەزرێنەرانی شیعری سوریالیستیی فەرەنسی، شوێنەواری عیرفانی ئیسلامیی ئێران بە تایبەتی بیری عەتار بەدی دەکرێت، لەو کۆمەڵە شیعرانەی کە لە ژێر ناوی «ئلیزا» دایناون بە تەواوی کاریگەری «لەیلی و مەجنون»ی جامی و «مەنتقولتەیر»ی عەتاری پێوە دیارە.