تشرینی دووه‌م 26, 2024 14:21 Asia/Tehran
  •  پیداگری عەراقچی لەسەر داکۆکی وپشتیوانی هەمە لایەنەی ئێران لە خەڵک، حکۆمەت وخۆڕاگری لوبنان

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی وەزیری کاروباری دەرەوە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە سەر داکۆکی وپشتیوانی هەمەلایەنەی ئێران لە خەڵک، حکۆمەت وخۆڕاگری لوبنان جەختی کرد.

محەممەد ڕەزا ڕەئوف شیبانی نوێنەری تایبەتی وەزیری کاروباری دەرەوە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەیید عەبباس عەراقچی ڕاپۆرتێکی لەدوایین گۆڕانکاریەکانی هاوپێوەند بە هەوڵ وتەقالاکان بۆڕاگرتنی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرلوبنان ودامەزرانی ئاگربڕی دابە ناوبراو.

شیبانی کەلەیەکەم ڕۆژانی دەستپێکرانی دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان ودوای برینداربوونی باڵوێزی ئێران لە بەیرۆت، لەلایەن وەزیری کاروباری دەرەوە ئەرکمەندکرا بە بوونی لە لوبنان وهەوڵ وتەقالا لەمەڕڕاگرتنی پەلامارەکان لەڕێگەی ڕاوێژکاری نزیکی دیپلۆماتیک لەگەڵ حکۆمەتی لوبنان وهەروەهاپرس ومەسەلەی تر ، کاروکردە ومشۆرخوازیە ئەنجام دراوەکانی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی وبڕێک لە باڵوێزانی دەرەوەیی دانیشتووی بەیرۆتی بە ئاگاداری وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان گەیاند.

عەراقچی بە ئاماژەدان بە بەردەوامکرانی پاوەجیی بەرەی خۆڕاگری بەتایبەت خۆڕاگری خەڵک لە لوبنان لە حەوتەکانی ئەم دواییە لە ڕووبە ڕوو بوونەوە لەگەڵ پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکەروڕێزگرتن لە دڵیری وبوێری خەباتکاران لە باشووری لوبنان، چەندوچوونی داکۆکی وپشتیوانی وڕاوەستاوی هەمە لایەنەی وڵاتەکەمان لە تەنیشت خەڵک، حکۆمەت وخۆڕاگری شەرافەتمەندانەی لوبنان ی دایە بەرجەخت وپیداگری لەسەر کرد.

 

سەرپەیڤ