May 02, 2023 07:05 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی تێنسی ڕۆژئاوای ئاسیا؛ سەرکەوتنی نوێنەرانی ئێران لە بەرامبەر خەنیمەکانیان

نوێنەرانی ئێران پێشبڕکێی تێنسی ڕۆژئاوای ئاسیایان بە سەرکەوتن دەستپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێشبڕکێی تێنسی ژێر ١٢ ساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە دوو بەشی کوڕان و کچان، بە میوانداریی تاران و لە یاریگاکانی تێنسی «یانەی ئیستقلال» بەڕێوە چوو.

لە یارییەکانی بەشی کوڕان، هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرامبەر قەتەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی تریشدا هەڵبژاردەی عێراق بەهەمان ئەنجام بەرامبەر یەمەن سەرکەوتنی بەدەستهێنا و عومانیش بە دووبارەکردنەوەی ئەم ئەنجامە بەربەستی بەحرەینی تێپەڕاند.

لە بەشی کچان، نوێنەرانی ئێران بە ئەنجامی 3-0 لە سوریایان بردەوە و لە یەکەم ڕۆژیشدا هەڵبژاردەکانی پێشەنگیان دیاری کرد.

لە دووەم ڕۆژی پاڵەوانێتییەکەدا، کوڕانی ئێران بەرامبەر عومان، سوریا بەرامبەر عێراق، بەحرەینیش بەرامبەر قەتەر یاری دەکەن.

ئەم پێشبڕکێیانە تا ١٥ی گوڵان (٥ی مای) بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە میوانداریی تاران بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ