ئەکتەرێکی ئێرانی بوو بە باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ترەنسپرینتی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i417716-ئەکتەرێکی_ئێرانی_بوو_بە_باشترین_ئەکتەری_فێستیڤاڵی_ترەنسپرینتی_ئەمریکا
«عەلیرەزا میهران» ئەکتەری ئێرانی لە فێستیڤاڵی ترەنسپرینتی ئەمریکا خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2023 12:24 Asia/Tehran
  • ئەکتەرێکی ئێرانی بوو بە باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ترەنسپرینتی ئەمریکا

«عەلیرەزا میهران» ئەکتەری ئێرانی لە فێستیڤاڵی ترەنسپرینتی ئەمریکا خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست هێنا.

«عەلیرەزا میهران» ئەکتەری کورتە فیلمی "برسییەتی" لە دەرهێنانی «مەیسەم محەمەد خانی» و بەرهەمهێنانی «کامیل تاهیری» و «زەینەب حەریفی» خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ترەنسپرینتی لە ئەمریکا لەبەر ڕۆڵگێڕانی لەم بەرهەمەدا بە دەست ھێنا.

میهران پێشتر خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە فێستیڤاڵی لیفتی هیندستان بەدەستهێنابوو بەهۆی ڕۆڵگێڕانی لەم کورتە فیلمەدا.

تا ئێستا فیلمی "برسیەتی" بەشداریی لە فێستیڤاڵەکانی «لوگانۆی سویسرا»، «ھیکارەی کەنەدا» لیفتی ھیندستان» و «ویکارتزەی ڕووسیا» و فستیڤاڵی « ترەنسپرینتی ئەمریکا»​​کردووە.