May 15, 2023 16:40 Asia/Tehran
  • دووەم سەرکەوتنی تیپی بالەی

هەڵبژاردەی بالەی شەهدابی یەزدی ئێران لە دووەمین دیداری خۆی لە جامی یانەکانی ئاسیا بەرامبەر نوێنەری ئەفغانستان سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

تیپی بالەی شەهدابی یەزد، لە دووەم یاری جامی یانەکانی ئاسیا ئەمڕۆ دووشەممە، ڕووبەڕووی ئەفغانستان «کام ئەیر» بووەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

نوێنەری ئێران کە لە یەکەم یاریی خۆیدا لە گازی باشووری عێراقی بردەوە، لە دووهەمین یاریدا بەرامبەر کام ئەیری ئەفغانستان یاریی کرد و سبەی سێشەممەش لە دوایین یاریی قۆناغی سەرەتایی ڕووبەڕووی نوێنەری تایوان دەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، شەهداب لەم یارییەدا پشوو بە یاریزانە سەرەکییەکانی دا و لەگەڵ تیپی دووەمی خۆی چووەتە نێو یاریگا.

لەم یارییەدا تیپی بالەی شەهدابی یەزد توانی بە سێ سێتی لەسەریەک لە ڕکابەرەکەی بباتەوە، کە لە سێتی یەکەمدا بە ئەنجامی 25-17 و لە سێتی دووەمدا بە ئەنجامی 25-21، لە سێتی سێیەمیشدا بە ئەنجامی 25-18 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ