May 16, 2023 17:51 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی تیپی شەهدابی ئێران بۆ قۆناغی دووەمی بالەی جامی یانەکانی ئاسیا

هەڵبژاردەی شەهدابی ئێران دوای سەرکەوتن لە بەرامبەر نوێنەری چینی تایپە، وەک پێشەنگی کۆمەڵەی «B» گەییشتە قۆناغی دووەمی کێبڕکێی بالەی پاڵەوانێتیی یانەکانی پیاوانی ئاسیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمڕۆ (سێشەممە) تیمی شەهدابی ئێران لە سێهەمین یاریی خۆیدا لە قۆناغی سەرەتایی پاڵەوانێتیی یانەکانی پیاوانی ئاسیا لە بەحرەین ڕووبەڕووی «تایچۆنگ بانک»ی چینی تایپە بووەوە و بە سێ گۆڵی بێوەڵام سێھەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی خۆی تۆمار کرد.

لەم یارییەدا شاگردانی «محەممەد ڕەزا توندڕەوان» بە ئەنجامی 25-13 و 25-19 و 25-20 خاڵ لە ڕکابەرەکانیان بردەوە و بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ و سێ سەرکەوتنی لەسەریەک لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمدا وەستان و  وەک تیمی پێشەنگ گەییشتنە قۆناغی دوومی کێبەرکێکان.

سبەی (چوارشەممە) تیپەکانی بەشداربووی ئەم پێشبڕکێیانە پشوویەکیان دەبێت و پێشبڕکێکان لە قۆناغی دووەمدا لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی بە چوار گروپی نوێ (G، F، E و H) پێ و شوێن دەگیردرێن، کە تیپەکانی یەکەم و دووەمی پێشبڕکێکان گروپەکان بۆ پلەی یەکەم تا هەشتەم لە گروپەکانی E و F و تیپەکانی سێھەم و چوارەمی گروپەکانی بەرایی بۆ پلەی نۆھەم ھەتا شانزەھەم لە گروپەکانی G و H پێکەوە خەریکی ململانێ دەبن. .

سەرپەیڤ