حوزه‌یران 06, 2023 08:22 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لەسەر کتێبی «ژیان بە شێوازی ڕوحوڵڵا» لە وڵاتی هیندستان

لە هیندستان پەردە لەسەر کتێبی «ژیان بە شێوازی ڕوحوڵڵا» لادرا.

ڕۆژی (یەکشەممە)، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی جۆراوجۆری خەڵک لە سەرانسەری وڵات و وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕش، سی وچوارەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوەچوو.

کتێبی «ژیان بە شێوازی ڕوحوڵڵا» لە نووسینی: حوججەتولئیسلام «عەلی ئەکبەر سەبزیان» بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی خوراسانی ڕەزەوی، لە سیمیناری لێکدانەوەی بیروڕای ئیمام خومەینی (رە) لە شاری «مومبای» هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) پەردەی لەسەر لادرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەم کتێبە کە بە زمانەکانی ئوردو و ئینگلیزی چاپ کراوە، داگری کۆمەڵێک یادەوەریی ژیانی ئیمام خومەینی (رە) و مێژووی ژیانی ئەو حەزرەتەیە، کە لە کەسوکار و هاوڕێکانی کۆکراوەتەوە.

سەرپەیڤ