ڕیاڵ مەدرید بەنیازە مباپێ یاری بۆبکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421993-ڕیاڵ_مەدرید_بەنیازە_مباپێ_یاری_بۆبکات
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، یانەی ڕیال مەدرید هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریسان جێرمان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا چڕکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “یانەی شاهانە” یاریزانە فەرەنسیەکەی بە باشتر دەزانێت لە ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی یانەی مان سیتی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2023 20:27 Asia/Tehran
  •  ڕیاڵ مەدرید بەنیازە مباپێ یاری بۆبکات

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، یانەی ڕیال مەدرید هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریسان جێرمان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا چڕکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “یانەی شاهانە” یاریزانە فەرەنسیەکەی بە باشتر دەزانێت لە ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی یانەی مان سیتی.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، “یانەی شاهانە” پێی وایە دەرفەت پێگەیشتووە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی هێرشبەرەکەی یانەی پاریس سانجێرمان، دوای ئەوەی لەماوەی وەرزەکانی ڕابردوودا چەندین جار هەوڵی داوە، یاریزانەکەش ماوەی دوو وەرزە نزیک بووبوەتەوە لە گواستنەوەی بۆ یانەی مێرنگی، پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لە پارک دی پرینس نوێ بکاتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامە بە تواناکانی ئیرلینگی نەرویجی کە وەرزی ڕابردوو لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مانچستەر سیتی ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد، بەشداری کرد لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانە شین پۆشەکەی شاری مانچستەردا لێدوانەکان لە خۆزێ مانوێل ئۆتێرۆ ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید وەرگیراون کە تیایدا پشتڕاستی کردەوە کە مباپێ لە هالاند گونجاوترە بۆ “مێرێنگێ”، بۆیە سروشتییە کە گرنگی بە بەگواستنەوەی یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیال مەدرید دەبێت بۆ گواستنەوەی یاریزانی لێهاتوو بچێتە ناو بازاڕی گواستنەوەکان بەو پێیەی شێوازی یاریکردنی یانەکەی پایتەخت پەیوەستە بە گەیشتن بە بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان لە ڕێگەی یاریکردنی بەکۆمەڵ زیاتر لە یاریکردنی کرۆس بۆ ناوچەیی و لێدانی سەر، بەو پێیەی شێوازی تیپەکە مۆدێرنترە، لەگەڵ هێرشی پێچەوانە. “وە خێرایی و تێکەڵەکان، بۆیە مباپێ زیاتر لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ڕیال مەدرید دەگونجێت لە هالاند.”