نیسان 18, 2024 10:15 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، پیرۆزبایی کرد لە پاڵەوانێتی تیمەکانی زۆرانی فەڕەنگی و ئازادی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا لە"بیشکەک"ی قرقیزستان.

پاش پاڵەوانەتی تیمەکانی زۆرانی فەڕەنگی و ئازادی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا لە بیشکەکی پایتەختی قرقیزستان، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا پڕبەدڵ سوپاسی گەنجانی زۆرانبازی پاڵەوانی کرد کە بە تواناو لێهاتوویی وئیرادەیان، دڵی خەڵکیان شاد کرد.

هەڵبژاردەی زۆرانی ئازادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە ڕکابەرییەکانی زۆرانی فەڕەنگیی پاڵەوانیی ئاسیا لە بیشکەکی قرقیزستان بە دەسخستنی پێنج میدالیای زێڕ و سێ میدالیای بڕۆنز، بوو بە پاڵەوان و هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی ئێرانیش دوێنێ سێ شەممە لە بیشکەک بە بەدەستهێنانی چوار میدالیای زێڕ، سێ زیو و دوو بڕۆنز، پاڵەوانەتی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ