ڕێزگرتن لە ساڵهاتی سەعدی، هەڵبەستڤان و چامەسازی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i426684-ڕێزگرتن_لە_ساڵهاتی_سەعدی_هەڵبەستڤان_و_چامەسازی_ئێرانی
ئەمڕۆ شەممە یەکی مانگی گوڵانی ساڵی هەزارو چوارسەدو سێی کۆچی خۆری وەک ڕۆژی ڕێزگرتن لە کەسایەتی سەعدی چامەسازی بەنێوبانگی ئێرانی دیاری کراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 20, 2024 09:41 Asia/Tehran

ئەمڕۆ شەممە یەکی مانگی گوڵانی ساڵی هەزارو چوارسەدو سێی کۆچی خۆری وەک ڕۆژی ڕێزگرتن لە کەسایەتی سەعدی چامەسازی بەنێوبانگی ئێرانی دیاری کراوە.

موسلەحەدین شیرازی ناسراو بە سەعدی هەڵبەستڤان و چامەسازی بەنێوبانگی ئێرانی لەساڵی ٦٠٦ی کۆچی - مانگی لە شاری شیرازی باشوری ئێران لەدایک بوو.

ئەو هەڵبەستڤانە بەنێوبانگە ئێرانیە لەساڵی ٦٥٥ی کۆچی مانگی دا دیوانی هەڵبەستەکەی بەناوی بوستان و ساڵێک دواتریش پەرتووکی پەخشانی نێو ئەدەبی فارسی لەخۆی بەناوی گوڵستان داناو بڵاوی کردەوە.

سەعدی لەساڵی ٦٩١ی کۆچی مانگی کۆچی دوایی کردو گڵکۆکەی هەر لە کۆنەوە بۆتە مەکۆو مەڵبەندی گەشتیارانی سەرانسەری جیهان.