ڕێوڕەسمی هەزار دەف لە ئاوایی پاڵنگان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i426725-ڕێوڕەسمی_هەزار_دەف_لە_ئاوایی_پاڵنگان
مەراسیمی هەزار دەف بە بەشداریی ژمارێکی زۆر لە خەڵک و بەرپرسان و دەف ژەنانی سەرتاسەری وڵات لە ئاوایی گەشتیاری و مێژوویی پاڵنگان بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 21, 2024 09:30 Asia/Tehran

مەراسیمی هەزار دەف بە بەشداریی ژمارێکی زۆر لە خەڵک و بەرپرسان و دەف ژەنانی سەرتاسەری وڵات لە ئاوایی گەشتیاری و مێژوویی پاڵنگان بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمە ئایینی و عیرفانییە، ژەنیاران بە چوونەسەر بانی ماڵە پلیکانییەکانی ئاوایی و ژەنینی دەف، نەوای عیرفانیی مەولودی خوێنیان چڕی.

ژمارێکی زۆر لە خەڵکی شوێنە جیاجیاکانی وڵات، بەشداری دووەم فستیڤاڵی هەزار دەف لە ئاوایی پاڵنگانی پارێزگای کوردستان بوون.

ئاوایی پاڵنگان کە بە "بەهەشتی پلیکانەیی"کوردستان بەناوبانگە، یەکێ لە شوێنە گەشتیارییەکانی شاری کارمیارانە بە سروشتێکی جوان و دۆخی جوگرافیایی تایبەت کە بڕیارە تۆماری جیهانی بکرێ.

یەکەم فستیڤاڵی هەزار دەفی پاڵنگان، دوو ساڵ لەمەوبەر بەڕێوە چوو.

ساڵی ڕابردوو، هەشت ئاوایی لە ئێران خرانەنێو پێڕستی ئاواییە گەشتیارییەکانی جیهان و پاڵنگانیش یەکێ لەو ئاواییانە بوو.