حوزه‌یران 13, 2024 18:39 Asia/Tehran
  • ئاسکی زەردی ئێرانی لە ژینگەی پارێزراوی

ناوچەی پارێزراوی تایبەت بە بووژاندنەوە و زۆر کردنی بەرە و تۆرەمەی ئاسکی زەردی ئێرانی "مانشت و قەڵاڕەنگ"ی ئیلام سێ هیکتار ڕووبەرییە و یەکێکە لە سەرکەوتووترین ناوچە سرووشتییە پارێزراوەکان لە بواری زیاتر کردنی وەچەی ئاسکی زەردی ئێرانی لە وڵاتدا.

ئەم ژینگە پارێزراوە ساڵی هەزارو  سیسەد و هەشتا و شەش بە گوێزرانەوەی شەش ئاسکی پێگەیشتوو لە دوورگەی "ئەشک"ی ورمێوە کاری خۆی دەست پێرد.

ئیستاکە ژماری ئاسکە پێگەویشتووەکانی ژینگەی پارێزراوی "مانشت و قەڵاڕەنگ"ی ئیلام گەیشتۆتە سی و دوو ئاسک کە بیست و دوویان مێن و دەیشیان نێر، هەروەها شەش ئاسکی کەم تەمەن و پێنەگەیشتوویشی تێدا بەدی دەکرێ کە تازە ئەمساڵ لەدایک بوونە.

لە ئاراستەی پاراستنی تۆم و تۆرەمەی ئەم چەشنە ئاسکە ڕوو لەنەمانەی ئێران ، لە ساڵانی ئەمدواییەدا تائیستا پەنجا و پێنج ئاسکی پێگەیشتووی نێر و مێ لە ئیلامەوە نێردراوە بۆ پارێزگاکانی خوزستان، یەزد و ئەردەبیل و ساڵی ڕابردوویش دوو ئاسکی نێر لە مازەندەرانەوە بەڕێ کرا بۆ ژینگەی پارێزراوی "مانشت و قەڵاڕەنگ"ی ئیلام.

سەرپەیڤ