حوزه‌یران 20, 2024 14:25 Asia/Tehran
  • یاری سەرسووڕهێنەرانەی بالەی ئێران لەبەرامبەرئەمریکا

تیمی نیشتمانی بالەیەکەمین یاری خۆی لەحەوتەی سێهەمی لیگی نەتەوەکان بە بردنەوەلەبەرامبەر ئەمریکا کۆتایی پیدا ئەمەیەکەمین بردنەوەی تیمی بالە لەم وەرزەلە لیگی نەتەوەکان بوو

تیمی نیشتمانی بالەی وڵاتەکەمان لە یەکەمین یاری خۆی لەحەوتەی سێهەمی لیگی نەتەوەکانی بالە دوێنێ چوارشەممە سیی جۆزەردان لەکاتژمێر ١٤:٣٠لەبەرامبەر تیمی بالەی ئەمریکایاری کرد.

حەوتەی یەکەمی لیگی نەتەوەکانی بالەی ٢٠٢٤ بەمیوانداریەتی تورکیا وبەرازیل بەڕێوەچوو وتیمی نیشتمانی بالەی ئێران هەرچواریاریەکەی دۆڕاند .حەوتەی دوهەمیش بە میوانداریەتی ژاپۆن وکەنەدا بەڕێوەچوو کەلەم حەوتەیەش نەتەنیا تیمی نیشتمانی وڵاتەکەمان بەچواردۆڕان ئیتر ڕەنگی سەرکەوتنیان بەخۆ نەبینیی بەڵکو لەگەڵ شوکیی گوڕانی سەریاری تیمیش ڕووبەڕووبوونەوە. فیدراسیۆنی بالە دوای دۆڕانی پەیتا پەیتای تیمی نیشتمانی " موتاپانز" ی لە سەریاری تیمی نیشتمانی بالەی وڵاتەکەمان وەلاناوپەیمان ئەکبەریی دانایە جێگەی ئەو.

 

 

 

سەرپەیڤ