پاڵەوانیی هەڵبژاردەی ساواتەی ئێران لە ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i428853-پاڵەوانیی_هەڵبژاردەی_ساواتەی_ئێران_لە_ئاسیا
هەڵبژاردەی ساواتەی ئێران لە کۆتایی پێنجەمین خولی پێشبڕکێ ئاسیاییەکان بە دەس خستنی چل میدالیا، بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2024 10:42 Asia/Tehran

هەڵبژاردەی ساواتەی ئێران لە کۆتایی پێنجەمین خولی پێشبڕکێ ئاسیاییەکان بە دەس خستنی چل میدالیا، بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

هەڵبژاردەی ساواتە(بۆکسینی فەڕەنسی) کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەسخستنی بیست و چوار میدالیای زێڕ، چواردە زیو و دوو بڕۆنز، بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

کۆمیتەی بەڕێوەبردنی کێبەرکێکانیش، کاپەکانی باشترین تیمی ئاسیا لەهەردوو بەشی "ئاسوت" و"کامبت"ی بە نوینەرایەتی دا بە وەرزشکارانی ئێرانی.

ئەو خولەی پێشبڕکێکان بە بەشداریی ئێران، ژاپۆن، ئوزبەکستان، هیندستان، چینی تایپە، بەنگلادش، کۆریای باشور و ئەندۆنزیا، ٢٥ هەتا ٢٨ی ژۆئەن لەهەموو ریزەکانی تەمەنی و لەدوو بەشی ئاسوت(کۆنترۆڵی) و کامبت(ناکۆنترۆڵی) بەمیوانداریی شاری "باندونگ" بەڕێوە چوو کە پاش ئێران، تیمەکانی ئەندۆنزیا، ئوزبەکستان، ژاپۆن، چینی تایپە، هیندو بەنگلادش، پلەی دووەم هەتا شەشەمیان بەخۆ تەرخان دا.