بەدەستهێنانی پشکی جیهانیی هەندباڵی لێوارەیی تازە لاوانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i432168-بەدەستهێنانی_پشکی_جیهانیی_هەندباڵی_لێوارەیی_تازە_لاوانی_ئێران
هەڵبژاردەی هەندباڵی لێوارەیی تازەلاوانی ئێران لە چوارەمین یاری خۆی دا پاڵەوانەتی ئاسیا چوارەمین بردنەوەی بەدەست هێنا و پشکی جیهانی بە دەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2024 04:49 Asia/Tehran
  • بەدەستهێنانی پشکی جیهانیی هەندباڵی لێوارەیی تازە لاوانی ئێران

هەڵبژاردەی هەندباڵی لێوارەیی تازەلاوانی ئێران لە چوارەمین یاری خۆی دا پاڵەوانەتی ئاسیا چوارەمین بردنەوەی بەدەست هێنا و پشکی جیهانی بە دەست هێنا.

هەڵبژاردەی هەندباڵی لێوارەیی تازەلاوانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ هەڵبژاردەی قەتەر ڕکابەری کرد کە بە ئەنجامی دووبەسەر یەک هەڵبژاردەی قەتەری شکست دا و ڕێگەی پاڵەوانەتی تێپەڕ کرد و پشکی جیهانیشی بە دەست هێنا.

هەڵبژاردەی هەندباڵی لێوارەیی ئێران سبەینێ چوارشەممە لەگەڵ ئەندونیزییا یاری دەکات.

سێیەمین خولی ڕکابەری هەندباڵی لێوارەیی پاڵەوانەتی  کوڕی ئاسیا هەڵبژێردراوی  ڕکابەری پاڵەوانەتی جیهانی توونس 2025 لە شازدەی ئوکتوبەرەوە دەست پێکراوە و هەتا 25ی ئوکتوبەری بە میواندارەیی بانکۆکی تایلەند درێژەی دەبێت .

سێ هەڵبژاردەی بەرایی ئەم ڕکابەرییانە ڕەوانەی رکابەرییەکانی پاڵەوانەتی جیهانی ساڵی 2025ی توونس دەبن.