بەدەس هێنانی پێنج میداڵیای ڕەنگامەی نوێنەرانی وڵاتەکەمان لە پێنج کێشی یەکەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i437395-بەدەس_هێنانی_پێنج_میداڵیای_ڕەنگامەی_نوێنەرانی_وڵاتەکەمان_لە_پێنج_کێشی_یەکەم
کێبەرکیکانی پێنج کێشی یەکەمی زوورانی ئازادی گەورەساڵانی قارەمانەتی ئاسیا ئەمڕۆ لە شاری ئەمانی وڵاتی ئەردەن بەڕێوەچوو ونوێنەرانی وڵاتەکەمان میداڵیایەکی زێڕ ، یەک زێو وسێ بڕۆنز یان دەستخست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2025 11:36 Asia/Tehran
  • بەدەس هێنانی پێنج میداڵیای ڕەنگامەی نوێنەرانی وڵاتەکەمان لە پێنج کێشی یەکەم

کێبەرکیکانی پێنج کێشی یەکەمی زوورانی ئازادی گەورەساڵانی قارەمانەتی ئاسیا ئەمڕۆ لە شاری ئەمانی وڵاتی ئەردەن بەڕێوەچوو ونوێنەرانی وڵاتەکەمان میداڵیایەکی زێڕ ، یەک زێو وسێ بڕۆنز یان دەستخست.

بۆ تیمی ئێران مەهدی یوسفی لە کێشی ٧٩ کیلوگرام میداڵیای زێڕ، میلاد والی زادە لە کێشی ٥٧ کیلوگرام میداڵیای زێو، عەباس ئیبراهیم زادە لە کێشی ٦٥ کیلوگرام ، سینا خەلیلی لە کێشی ٧٠ کیلوگرام ، ومحەممەد موبین عەزیمی لەکێشی ٩٧ کیلوگرام میداڵیای بڕونزیان دەستخست.

لەکێشی ٥٧کیلوگرام میلاد والیزادە لە خوڵی یەکەم بە ئەنجامی دە بەسەر سێفر ئاکانایاکا لە سریلانکا ی بردەوە . لە کیشی ٦٥ کیلوش عەباس ئیبراهیم زادە لە خولی یەکەم بە ئەنجامی یازدە بەسەر سێفر گوربانموحامت چاری ئوف لە تورکەمەنستانی بردەوە. لە کێشی ٧٠ کیلوگرامیش سینا خەلیلی دوای حەسانەوە لە خەلی یەکەم لە خولی دوهەم بە ئەنجامی یازدە بەسەر دوو دۆڕاندی بە  ڤیکتۆرڕاسادین زوورانبازی ڕووسیایی وجێگری قارەمانی ئاسیا لە تاجیکستان.لە ٧٩ کیلوگرامیش مەهدی یوسفی لە خەلی یەکەم بە ئەنجامی ١٢ بەسەر دوو کاکامیرات ئاشیروف لە تورکەمەنستانی بردەوە. لە کیشی ٩٧ کیلوگرامیش محەممەد موبین عەزیمی بە ئەنجامی دە بەسەر سێفر جوینتی کومار لە هیندی بردەوە.