موحەممەدیان : یارێزانانی تیمی فۆتساڵ بە ئەزمونێکی زۆرەوە ئەچن بۆ چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i438219-موحەممەدیان_یارێزانانی_تیمی_فۆتساڵ_بە_ئەزمونێکی_زۆرەوە_ئەچن_بۆ_چین
جێگری گەشەی کاروباری وەرزشی ئافرەتانی وەزاڕەتی وەرزش وتی: یارێزانانی تیمی نیشتمانی فۆتساڵی وەڵاتەکەمان بە ئەزمونێکی زۆرەوە ئەنێردرێن بۆ سێهەمین خۆلی کێبەرکیکانی جامی نەتەوەکانی فۆتساڵی ژنانی ئاسیا بە میوانداریەتی چین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2025 09:02 Asia/Tehran
  • موحەممەدیان : یارێزانانی تیمی فۆتساڵ بە ئەزمونێکی زۆرەوە ئەچن بۆ چین

جێگری گەشەی کاروباری وەرزشی ئافرەتانی وەزاڕەتی وەرزش وتی: یارێزانانی تیمی نیشتمانی فۆتساڵی وەڵاتەکەمان بە ئەزمونێکی زۆرەوە ئەنێردرێن بۆ سێهەمین خۆلی کێبەرکیکانی جامی نەتەوەکانی فۆتساڵی ژنانی ئاسیا بە میوانداریەتی چین .

دکتۆر فەریبا موحەممەدیان وتی: یاڕێزانانی تیمی نیشتمانی فۆتساڵی ئافرەتان بە هەورازونشێوی جۆربەجۆر ، دەستیان لە هەوڵ وتەقالا هەڵنەگرت وبۆ ئەوەی کە بە مەبەست وئامانجەکەیان بگەن، مەشق ووەرزشی باشیان بە هەوڵ وتێکوشانێکی زۆرەوە ئەنجام دا. موحەممەدیان وتیشی: زۆرێک لە کچانی ئێران ئاواتیانە کە لیباسی تیمی نیشتمانی لەبەر کەن. لەئێوە لەبەر هەوڵ وتێکوشانتان ڕێز ئەگرم وئاواتی سەرکەوتنتان بۆ ئەکەم لە بواروبەستینی زۆر سەخڵەت وگرینگی بەردەمدا .