شەمسی تەورێزی دەبێ لەئاستی جیهاندا بناسرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i441963-شەمسی_تەورێزی_دەبێ_لەئاستی_جیهاندا_بناسرێت
سەیدڕەزا ساڵحی ئەمیری ،  وەزیری میراتی فەرهەنگی ، گەشتیاری و پیشەی دەسکار، ئەمڕۆ سێشەمە سی ئەیلولی 2025 لەدرێژەی سەفەرەکەیدا بۆ شاری خۆی ، لە ڕێوڕەسمی 11ە مین جڤینی یادکردنەوەی شەمس و مەولانا ، وێڕای تەئکیدلەسەر باڕستا ئەدەبی ، عیرفانی و هونەرییەکانی ئێران ڕایگەیاند شەمسی تەورێزی دەبێ لەئاستی جیهاندا بناسرێت.
(last modified 2025-09-30T13:25:05+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2025 12:17 Asia/Tehran
  • شەمسی تەورێزی دەبێ لەئاستی جیهاندا بناسرێت

سەیدڕەزا ساڵحی ئەمیری ،  وەزیری میراتی فەرهەنگی ، گەشتیاری و پیشەی دەسکار، ئەمڕۆ سێشەمە سی ئەیلولی 2025 لەدرێژەی سەفەرەکەیدا بۆ شاری خۆی ، لە ڕێوڕەسمی 11ە مین جڤینی یادکردنەوەی شەمس و مەولانا ، وێڕای تەئکیدلەسەر باڕستا ئەدەبی ، عیرفانی و هونەرییەکانی ئێران ڕایگەیاند شەمسی تەورێزی دەبێ لەئاستی جیهاندا بناسرێت.

ناوبراو گوتیشی شەمس و مەولانا بەس کەسایەتی ناوچەکەی ئێمە نین بەڵکو شانازین بۆ هەموو جیهان ، کەواتە دەبێ هەوڵ بدەین زیاتر بناسرێن ، بەتایبەت لە خوێندنگە و زانکۆکانی جیهاندا.

بوونی گڵکۆی شەمسی تەورێزی لە شاری خۆی ، ئەو شارەی کردۆتە مەکۆی ئەو ڕێوڕەسمە .

لە ڕۆژهەژمێری  فەرمی ئێراندا ، 7 و 8 ی ڕەزبەر بەناوی شەمس و مەولانا ، نێودێرکراوە.