تۆمارکرانی ناوی دوو کەسایەتی ئێرانی لە پێڕستی یونێسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i442561-تۆمارکرانی_ناوی_دوو_کەسایەتی_ئێرانی_لە_پێڕستی_یونێسکۆ
ناوی ئەو دوو کەسایەتییە ، خواناس و فەیلەسوف بازیدی بەستامی و عەللامە تەباتەباییە کە لە پێڕستی خولی 2026 و 2027ی یونێسکۆدا تۆمارکراون.
(last modified 2025-11-02T10:36:44+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2025 14:03 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی ناوی دوو کەسایەتی ئێرانی لە پێڕستی یونێسکۆ

ناوی ئەو دوو کەسایەتییە ، خواناس و فەیلەسوف بازیدی بەستامی و عەللامە تەباتەباییە کە لە پێڕستی خولی 2026 و 2027ی یونێسکۆدا تۆمارکراون.

بەگوێرەی پەسەنکراوەی یونێسکۆ لە 1150مین ساڵهاتی وەفاتی بازیدی بەستامی وەک مامۆستای عیرفانی ئیسلامی بە یارمەتی ئەرمەنستان تورکیا و تاجیکستان و هەروەها 100مین ساڵهاتی لەدایکبوونی فەیلەسوفی سەردەم عەللامە تەباتەبایی بەیارمەتی ئێران ئازەربایجان عێراق و پاکستان ، ناوی ئەودوو کەسایەتییە مەزنە تۆمارکراوە.

عەللامە تەباتەبایی جگە لەوەی مەزنترین شیکاری قوڕئانی پیرۆزە بەڵکو فەیلەسوفێکی فرەزاناشە و هزری وی پێگەیەکی گەورەی هەیە.

بازیدی بەستامیش پێشەنگ و عارفێکی جیهانییە و هزری وی لەبواری عەشق زانست و پێکەوەژیانی ئاشتیانە هەزارساڵە بەبایەخەوە لێک دەدرێتەوە.