هێرشی ئاسمانیی سوپای پاکستان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان
شوبات 22, 2026 19:40 Asia/Tehran
شەوی ڕابردوو دوو پارێزگای ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کەوتنەنەر هێرشی ئاسمانی سوپای پاکستان.
فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان قوتابخانەیەکی ئایینییان لە شاری بەرمەل لە پارێزگای پەکتیکا کردە ئامانج. هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر پەکتیکا، فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان هێرشیان کردە سەر شارەکانی خوگیانی، بێهسود و غانی خێل لە پارێزگای نەنگەرهاریش. لەم هێرشانەدا دەیان کەس کوژران یان بریندار بوون. عاکیف موهاجر وتەبێژی وەزارەتی ئەمر بە چاکە و دوورخستنەوە لە خراپەی وڵاتی ئەفغانستان لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا لە لاپەڕەی خۆیدا ۆلە ئیکس نووسیویەتی: بەدڵنیاییەوە تۆڵەی قورئانە پارچەپارچەکراوەکانی قوتابخانەی بەرمەل دەستێنینەوە، ئەوانەی ناتوانن ئاسایشی خۆیان مسۆگەر بکەن، نابێت کەسانی تر بە تاوانبار بزانن، بەڵکو پێویستە ئەوە بزانن کە ئەم ڕووداوە دواهارتی زۆر خراپی بۆیان دەبێ.