شوبات 22, 2026 15:40 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادانی تووند لە نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزەکانی جۆلانی لە ڕەقە

سەرچاوە سوورییەکان باسی تێکهەڵچوونی تووندی نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزەکانی جۆلانی لە شاری ڕەقەی سووریایان کردووە و دەڵێن ئەو شەڕە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بنکەی ڕاگرتن و پشکنینی سەباهیە لە دەروازەی ڕۆژاوای شاری ڕەقە لە باکووری سوریا، ئەندامێکی هێزی ئەمنی کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. 

سەرچاوەکان هەروەها باسی کوژرانی ئەندامێکی داعشیان کردووە کە پشتێنی خۆتەقێن و نارنجۆکێکی پێبووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە گرووپی تیرۆریستانی داعش پێشتر بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی تووند، حکومەتی تازەی سوریای بە حکومەتێکی سکۆلار و لادەر وەسف کردبوو و ڕاشیگەیاندبوو کە شەڕی دژ بەم حکومەتە بۆ پاکتاوکردنی خاکی سوریا فەرزە لە سەر موسڵمانان.

سەرپەیڤ