پەردەلادان لە کتێبی "خۆشەویستی شەهادەت" لە ستایشی ئیمامی شەهید
ڕێ و ڕەسمی پەردەلادان لە کتێبی خۆشەویستی شەهادەت ، کۆمەڵە شیعرێک لە شاعیرانی ئەفغانستان لە ستایش و بەرزڕاگرتنی یادی ئیمامی شەهید حەزرەتی ئایەتووڵڵا ئیمام خامەنەیی (رە) بە بەشداری ژمارێک لە زانایانی ئایینی، شاعیران، مامۆستایانی زانکۆ، کەسانی خاوەن قەڵەم و هەروەها میدیاکاران لە هۆڵی فەرهەنگ و ئەندیشەی ناوەندی کلتووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری کابول بەرپاکرا.
لەم ڕێوڕەسمەدا بەڕێز سەیدڕووحوڵڵا حسێنی بەرپرسی ناوەندی کلتووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەفغانستان بە ئاماژە بە پێگەی بەرزی ئیمامی شەهید لە جیهانی ئیسلامدا، وتی: ئیمامی شەهید خەڵاتێکی ئیلاهی بوو بۆ ئۆمەتی ئیسلامی و شەهیدبوونی بەڕێزیان، سەربەرزی و شەرەفێکی گەورە بۆ جیهانی ئیسلام دێتەئەژمار. شاعیرانێکی زۆر لە جیهانی ئیسلامدا سەبارەت بە ئیمامی شەهید شیعریان هۆنیوەتەوە، بەڵام بەشی شاعیرانی ئەفغانستانی لەم نێوانەدا زۆر بەرچاو و بەنرخە.
ناوبراو بە ئاماژە بە گرنگایەتیی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە وتی: کتێبی "خۆشەویستی شەهادەت" دیاردەیەکی کلتووری و ئەدەبییە کە قووڵ و بەربڵاوبوونی پێوەندیی فەرهەنگی و ئایینی نێوان ئێران و ئەفغانستان دەردەخات.