کۆمەڵە چیرۆکی "قچک مالۆکە" چاپ و بڵاو کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446566-کۆمەڵە_چیرۆکی_قچک_مالۆکە_چاپ_و_بڵاو_کرایەوە
کۆمەڵە چیرۆکی "قچک مالۆکە" یان "بچکۆلەی خوێن شیرین" بە عەشق بەرامبەر زمانی زگماکی و بە ئیلهام وەرگرتن لە یەکێ لە کۆنترین ووشەگەلی منداڵانەی کوردیی خوراسان واتە"قچک مالۆکە" لە وەڵام بە پێویستیی بەرهەمهێنانی بەرهەمی نڤیساری و تەوەرە زمان بۆ زارۆک و تازەلاوان کۆکراوەتەوە.
(last modified 2026-09-07T14:53:06+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2026 11:18 Asia/Tehran
  • کۆمەڵە چیرۆکی

کۆمەڵە چیرۆکی "قچک مالۆکە" یان "بچکۆلەی خوێن شیرین" بە عەشق بەرامبەر زمانی زگماکی و بە ئیلهام وەرگرتن لە یەکێ لە کۆنترین ووشەگەلی منداڵانەی کوردیی خوراسان واتە"قچک مالۆکە" لە وەڵام بە پێویستیی بەرهەمهێنانی بەرهەمی نڤیساری و تەوەرە زمان بۆ زارۆک و تازەلاوان کۆکراوەتەوە.

کۆمەڵە چیرۆکی "قچک مالۆکە" ئەو چیرۆک و حەکایەتانە لەخۆ دەگرێ کە لەناخی فۆلکلۆری خۆجێی و جیهانی لەپاڵ چیرۆکی ئەمڕۆیی سەریان هەڵداوەو وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی هەتا پردێک بێ لەنێوان جیلەکان، یادو بیرەوەریی و شووناس، ووشەو خەیاڵدا.

وێنەی ڕەش و سپیی کتێبەکە کە منداڵان هان دەدا بە ڕەنگ کردنیان، بەشێوەی دەسپێشخەرانە هاوبەشی کەشی چیرۆکەکان دەبن، ئەوان لە جێگەوشوێنی بیسەرێکی ناکارا بەرەو ئافرێنەرێکی چالاک بەرز دەکاتەوە، کە ئەوەش تایبەتمەندیی ئەو بەرهەمەیە. ئەو کتێبە، هەم بۆ منداڵان چێژبەخشەو هەم بۆ کەسانی گەورەتەمەن کە دڵیان بۆ زمان و ڕیشەیان لێ دەدا.

قچک مالۆکە لەلایەن هاوکاری بەڕێزمان"بەرات قەوی ئەندام" کۆکراوەتەوەو وەرگێردراوەتەسەر زاراوەی کورمانجی، لە لایەن دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی "بیژەن یورد" لە خوراسانی باکوور بڵاو بووەتەوە.