ئێران، نازناوی پاڵەوانێتی کاراتەی خوار بیست ساڵانی ئاسیای بەدەست هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446640-ئێران_نازناوی_پاڵەوانێتی_کاراتەی_خوار_بیست_ساڵانی_ئاسیای_بەدەست_هێنا
بیست و چوارەمین خولی پێشبڕکێکانی کاراتەی خوار بیست ساڵانی پاڵەوانیی ئاسیا لە "ئەممان"ی ئوردن بە پاڵەوانێتی ئێران، کۆتایی پێهات.
(last modified 2026-09-10T15:00:52+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2026 11:23 Asia/Tehran
  • ئێران، نازناوی پاڵەوانێتی کاراتەی خوار بیست ساڵانی ئاسیای بەدەست هێنا

بیست و چوارەمین خولی پێشبڕکێکانی کاراتەی خوار بیست ساڵانی پاڵەوانیی ئاسیا لە "ئەممان"ی ئوردن بە پاڵەوانێتی ئێران، کۆتایی پێهات.

تیمی ئێران بە دەسخستنی یازدە میدالیای زێڕ، دوانزە زیو و هەشت بڕۆنز، بانتر لە عەرەبستان و ئوردن لە سەرووی خشتەی دابەشکرانی میدالیاکاندا ڕاوەستا.

عەرەبستان بە حەوت میدالیای زێڕ، شەش زیو و نۆ بڕۆنز لە پلەی دووەمدا ڕاوەستاو ئوردن بە حەوت میدالیای زێڕ، دوو زیو و شانزە بڕۆنز پلەی سێیەمی بەخۆ تەرخان دا.