زیاد نەخالە: خوێنی شەهیدان سەرکەوتن بۆ فەلەستین مسۆگەر دەکات
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵی جیهادیی شەهیدانی ئەم خاکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی زایۆنی و وتی: خوێنی شەهیدان دەبێتە هۆی سەرکەوتن بۆ فەلەستین.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی پێگەی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، «زیاد نەخالە» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی نابلوس و جنین، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە، سەرەخۆشیی کرد بە بۆنەی شەهیدبوونیان و وتیشی: خوێنی ئەو شەهیدانەی وا بڵێسەی شۆڕشی تیژتر کردەوە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی فەلەستین.
«زیاد نەخالە» وتیشی: بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە تەنیشت بنەماڵەی شەهیدان وەستاوە و ئەرکی خۆی لەمەڕ ئەمەگداری ڕاگەیاندن بۆ گیان بەختکردنی ڕۆڵەکانیان و شوێنکەوتنی ڕێبازی ئەو شەهیدانە ھەتا وەدی هاتنی وەسیەتەکەیان لەمەڕ بووژاندنەوەی ئازادی و دادپەروەری بۆ نەتەوەی فەلەستین و ئومەتی ئیسلامی لە بیر ناچێتەوە.
شیاوی باسە لە تاوانەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی لە شاری نابلۆس لە کەرتی ڕۆژئاوا ١١ فەلەستینی شەهید بوون و لانیکەم ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.