دەنگدانەوەی هاواری پاڵپشتی کردن لە خۆڕاگری لە مزگەوتی ئەقسا
نوێژخوێنانی فەلەستینی، دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ئەقسا، دروشمیان بەرزکردەوە و پشتیوانییان لە تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین و وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی کرد.
کەرتی غەززە دوێنێ شەوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی)ش هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنیی بە خۆیەوە بینی و لە بەرامبەردا هێزەکانی خۆڕاگری بە هێرشە موشەکییەکانی خۆیان شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەوروبەری کەرتی غەززەیان کردە ئامانج و ڕووبەڕووی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی بوونەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە نوێژخوێنانی فەلەستینی پیشان دەدەن کە دوای نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ئەقسا دروشمی پشتیوانی لە هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین دەڵێنەوە.
هەروەها نوێژخوێنانی فەلەستینی لە دروشمەکانیاندا هاوسۆزییان لەگەڵ دانیشتوانی کەرتی غەززەش دەربڕی.
پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنانی فەلەستینی زیاد کردووە، کە ئەمەش بەرەوڕووی وەڵامدانەوەی موشەکییانەی بەرخۆدان یووەتەوە.
بەرخۆدانی فەلەستین جەختی لەوە کردووەتەوە کە مزگەوتی ئەقسا هێڵی سووریانە و هەر هێرشێک بۆ سەر ئەم شوێنە پیرۆزە بەرەوڕووی وەڵامێکی توند دەبێتەوە.