بەرپرسێکی فەلەستینی: ئەمڕۆ تەوەرەی بەرخۆدان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیلدا بەهێزتر بووە
یەکێک لە بەرپرسانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: ئەمڕۆ تەوەرەی خۆڕاگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنی بەهێزتر و یەکگرتووتر بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەهابی فەلەستینی، "داود شەهاب"، لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، بە نوێنەرایەتیی گروپە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودس و دەسپێکی کەمپەینی «کەرتی ڕۆژئاوا قەڵغانی قودس» ڕاگەیاند: ھەر خەباتکارێک لە تەوەرەی خۆڕاگری لەوە تێ دەگات کە لە بەر هەڕەشەی بەردەوامی دوژمنی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، سەروەریی ڕاستەقینە بەسەر ئەم سەرزەوینەدا بەدەست نایەت.
«شەهاب» بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ دوژمن هێرش دەکاتە سەر سوریاو لوبنان و هەوڵ دەدات بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی کنەمان تێ بکات، جەختی لەوەش کردەوە کە: ئەوەی لە بواری ئاساییکردنەوەدا خەریکە تێ دەپەڕێت ھەنگاوێکی پڕگوناح و پێچەوانەی خواست و ئیرادەی جەماوەرە.
"محەمەد ئەلباریم"، نوێنەری لێژنەی فەلەستینی ڕۆژی جیهانی قودسیش لەم چوارچێوەیەدا وتی: گەلی فەلەستین ڕۆژی قودس بە دروشمی "کەرتی ڕۆژئاوا قەڵغانی قودس"ـە پیرۆز دەکەن و جەختی لەوەش کردەوە کە قودس لە ڕووی ستراتیژییەوە بۆ ڕزگارکردنی بە تەواوەتیی فەلەستین گرینگەو ڕژێمی داگیرکەر زایونی دوژمنی سەرەکیی ئەم گەلەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ دروشمی «کەناری ڕۆژئاوا قەڵغانی قودس»ـە دەوترێتەوە بۆ ئەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ پشتیوانی و یارمەتیدانی گەل و خۆڕاگری، بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی ھێرشە ڕوولەپەرەکانی ئەم ڕژێمە لە ناوچەکەدا یەک بخرێن.
«ئەلباریم» هەروەها ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد کە لە تەنیشت گەلی فەلەستین وەستاوە و وتیشی: میهرەبانیی ئێران بۆ گەلی فەلەستین لەبیر ناکەین و داوا لە گەلانی تریش دەکەین کە سەرمەشق لە ئێران وەربگرن وهەنگاو بە ئاراستەی ئەو وڵاتە بنێن و پشتیوانی لە گەل و خۆڕاگری بکەن .