هێرشی سەربازانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر بەیت لەحم
نیسان 19, 2023 18:27 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەیت لەحم لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوایان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەلەستین ئەلیەوم؛ سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی «نەحالین» لە باشووری ڕۆژئاوای بەیت لەحم.
سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە: هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بە جیپی سەربازی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە شارۆچکەی «نەحالین» و کەلوپەلەکانیان تاڵان کردوون.
ڕۆژی سێ شەممەش سەرچاوە فەلەستینییەکان هەواڵی هێرشی هێزەکانی زایۆنیستی بۆ سەر شاری جەنین هەڵکەوتوو لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن و برینداربوونی ٨ کەسیان ڕاگەیاند.
سەرپەیڤ