نیسان 26, 2023 19:30 Asia/Tehran
  • حەماس: زایۆنیستەکان دەبنە ئامانجی ڕەوای گوللەی خەباتکارانی خۆڕاگری

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی: هێزە داگیرکەرەکان و دانیشتوانی زایۆنی دەبنە ئامانجی ڕەوای گوللەی خەباتکارانی خۆڕاگری و ئۆپەراسیۆنەکانی قارەمانانەیان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵدەریی ئەلعەهد، "محەمەد حەمادە" جەختی لەوە کردەوە کە، ئۆپەراسیۆنی "عیون ئەلحەرامیە" ئۆپەراسیۆنێکی قارەمانانەو لە کاتێکی ناوازەدا ئەنجامی گرتووە، واتە لەوکاتەدا کە شارۆچکەنشینەکان بەشداریی مەراسیمی ئەو کوژراوانەی خۆیانیان کردبوو کە لە ئۆپەراسیۆنی بەرخۆدانی فەلەستینیەکان لەنێو چووبوون.

حەمادە وتیشی: ئەم ئۆپەراسیۆنە قارەمانانەیە دەرئەنجامی سروشتیی توڕەیی گەلی فەلەستینە بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر کە دوا نمونەیان تاوانی هێرشکردنە سەر کلیسای بابولڕەحمە و سوکایەتی پێکردن و دەست گرتن بە سەر کەل و پەلەکەی دا لە قەواخی ھەنگاوێکی چەپەڵی دژی مزگەوتی ئەقسا بوو.

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕوونی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی "عیون ئەلحەرامیە" دوا ئۆپراسیۆن نابێت و سەربازانی داگیرکەرو شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان دەبنە ئامانجی ڕەوای گوللـەی چەکدارانی خۆڕاگری و کردەوەکانی قارەمانانەیان.

لە حەوتەی یەکەمی ئەم مانگە زایینییەدا (ئاپریل) هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ٣٦٨ ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستییان ئەنجامدا.

سەرپەیڤ