بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشینی نزیک ڕامەڵڵا
May 22, 2023 01:49 Asia/Tehran
میدیاکانی زایۆنی باسی بیسترانی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین لە کەرتی ڕۆژئاوایان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیوم، سەرچاوەیەکی فەلەستینی ڕایگەیاند کە دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین لە نزیک ڕامەڵڵا کە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن بیستراوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاندووە: سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ترسی دزەکردنی کەسانی چەکدار، داوایان لە دانیشتووانی شارۆچکەی «بێساغوت» لە نزیک ڕامەڵڵا کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
هێشتا وردەکاریی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو نەبووەتەوە.
سەرپەیڤ